ده‌ستپاكیش هۆشدارى نوێی هه‌یه‌

بە تاوانی كڕینی كارتی دەنگدان چوار كەس چوار كه‌س له‌ به‌غدا زیندانیكران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دادگای تاوانەکانی بەغدا، سزای زیندانی شەش مانگی بەسەر چوار کەسدا سەپاند، بە تاوانی کڕینی کارتی دەنگدان و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیش هۆشداری داوه‌ لە دزەکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كه‌ دادگای تاوانەکانی بەغدا، سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر چوار تاوانباردا سەپاند، كە پەیوەستە بە یاسای هەڵبژاردنەوە.

چواركەسەكه‌ بە تاوانی کڕینی کارتی هەڵبژاردن سزادراون، ئەو بڕیارەش بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 32/دوەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دژی ئەوان دەرچوە.

دیاردەی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدەر لە عێراق بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش ناوبەناو دەستگیرکردنی ئەو کەسانە رادەگەیەنن کە کارتی دەنگدان دەکڕن، سەرەڕای دڵنیایی لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە کە دەنگدان بە بەکارهێنانی ناسینەوەی دەموچاو یاخود پەنجەمۆر ئەنجام دەدرێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌ش، دەستەی نەزاهە هۆشداری دەدات لە دزەکردنی بەڵگەنامە نهێنییەکان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.

لە راگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دەستەكه‌ له‌ سیمینارێکی رۆشنبیری لە پارێزگای بەسرە باسی لەسەر نەزاهەتی هەڵبژاردن کردووه‌ و داوای کرد کە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی نەزاهە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکاندا بەهێز بکرێت، بۆ دڵنیابوون لە چاودێریکردنی دەستبەجێ و کاریگەری هەر پێشێلکاری یان سەرپێچییەک.

جه‌حت كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی نهێنیی بەڵگەنامە و زانیارییە فەرمییەکان لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت، و رێگریکردن لە بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن، و راپۆرتکردنی هەر حاڵەتێکی بەکارهێنانی ئەو دامەزراوانە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن.

له‌ سیمینارەکە کاریگەرییە یاساییەکانی بەکارهێنانی ماڵی گشتی لە کاتی پرۆسەی بانگەشە بۆ کاندیدەکان یان کڕینی دەنگی دەنگدەران خرایه‌ڕوو، روونیشی کراوه‌تەوە کە “ئەنجامدانی ئەم سەرپێچییانە ئەنجامدەری تووشی توندترین سزا دەکاتەوە”.

داوای لێکۆڵینەوە لە کڕینی کارتی دەنگدان لەلایەن کاندی...

داوای لێکۆڵینەوە لە کڕینی کارتی دەنگدان لەلایەن کاندیدەکانەوە دەکرێ

پەنجەمۆری دەنگدەر دوای دەنگدان 72 كاتژمێر دەوەستێت

پەنجەمۆری دەنگدەر دوای دەنگدان 72 كاتژمێر دەوەستێت