لە 50 تۆن کەمتر وەریدەگرن
سبەینێ چەکی پارەی گەنم لە هەڵەبجە دابەشدەکرێت
964+
توانا نەقی
سایلۆی هەڵەبجە لە سبەینێ سێشەمەوە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکات و 59 ژمارە دەگرێتەوە و دەتوانن سەردان نکەی گەنم وەرگرتن بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بۆ وەرزی رادەستکردنی گەنمی 2025 لە سبەینێ سێشەممەوە 28.10.2025 جوتیاران دەتوانن سەردانی بنکە بکەن و چەکی پارەکانیان وەربگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەرگرتنی چەکەکان لە بیتاقەی ژمارە 341 تا 400 دەگرێتەوە و لە کاتژمێر 11:00ـەی پێشنیوەڕۆوە دەتوانن چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
جوتیارەکان دەبێت رەچاوی ئەم دوو خاڵە بکەن لە کاتی سەردانیان:
– کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێبێت.
– ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەر و 50 پەنجا تۆنە سەردانمان نەکەن لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغداد تەنها پارەی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان 50 تۆن و بەرەوە خوارە.