"پیتزا دروستکردن زۆرخۆشە"

گەنجێکی دهۆک بە نمایشی هەویر مشتەری بۆ پیتزا راکێشاوە

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

شێفێکی لاو و دەستڕەنگین، بەهۆی ئەوەی تواناکەی بۆ راکێشانی مشتەری بەکارهێناوە، خەڵک تەنیا بۆ ئەوەی نمایشەکانی بە هەوریر و ساتی دروستکردنی ببینن، بۆ کڕینی پیتزا سەردانی دەکەن.
رامان عیماد، گەنجێکی تەمەن 22ساڵە و خەڵکی قەزای ئامێدیە، بۆ ماوەی حەوت ساڵە کاری دروستکردنی پیتزا دەکات لەچێشتخانەی “پیتزا هەرمان” لە قەزای ئامێدی، بەڵام چەند مانگێکە لقێکی نوێیان لە سەنتەری شاری دهۆک کردووەتەوە و لەهەفتەدا چەند رۆژێک لە ئامێدییە و رۆژەکانی دیکەش لە شاری دهۆکە.

رامان عیماد، شێفە گەنجەکەی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ماوە دوو ساڵە فێری چەندین جوڵەی سەرنج راکێش بووە کە وەکو نمایشێکی تایبەتە بەهەویری پیتزا و لەماوەی کارکردنیدا تەنیا فێری پیتزا نەبووە، بەڵکو فێری خواردنی شەرقی و غەربیش بووە، بەڵام بەهۆی حەز و ئارەزووی خۆی لە دروستکردنی پیتزا تەنیا ئەو کارەی هەڵبژاردووە.

بیرۆکەی جوڵەی سەرنجڕاکێش بە هەویری پیتزا لە وڵاتانی بیانی بینیوە و بۆی هاتووە، ئەو وتی، خۆم راهێنانی زۆرم کردووە فێر بووم و بەردەوامم لە پێشخستی کاری خۆم و لە کوردستان کەسێکم نەبینیوە ئەم کارە بکات و بەشێوەیەکی گشتی ئاسان نییە و دەبێت حەزێکی زۆرت بۆ ئەم کارە هەبێت.

شێفەکە لاوەکە دەڵێت، پیتزا دروستکردن زۆرخۆشە هاوڵاتیان کاتێک سەردانی چێشتخانە دەکەن، داوای نمایش بە هەویری پیتزام لێ دەکەن و تا پیتزایەکان ئامادە دەبێت، نمایشیان بۆ دەکەم و بەردەوام دەبم لەسەر ئەم کارە جیاوازە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

له‌ هه‌ولێر تیمی هه‌ڵبژارده‌ى

له‌ هه‌ولێر تیمی هه‌ڵبژارده‌ى "شێف"ـه‌كانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت