كلاسیكۆ لە ئیسكان بوو
“ریال هەر ریالە و ئەوەی لەو فەلسەفە تێبگات زیرەكە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
دوای بەڕێوەچوونی یاریی كلاسیكۆ لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، كە بە سەركەوتنی ریال بە 2-1 گۆڵ كۆتایی هات، هاندەرانی هەردوو یانە لە شەقامی ئیسكانی هەولێر بۆ مایكی 964 رای خۆیان دەربڕی.
یارییەكە ئەمشەو لە مەدرید كرا و لە ئیسكانیش ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەرانی وەرزشی لە چایخانە و كافیتریاكان بە دیار یارییەكەوە بوون.
هەرچەندە بەشێكیان لە دوای یارییەكە كردیان بە ئاژاوە و شەڕەدەبەی ئاو، بەڵام بەشێكیان بە رۆحی وەرزشی مامەڵەیان كرد.
یەكێك لەو هاندەرانی ریال مەدرید دەڵێت، ریال هەر ریالە و ئەوەی لەو فەلسەفەیە تێبگات، زیرەکە.
هاندەرێكی بارساش دەڵێ ئەو بردنەوەیە پێشكەشی ریال بێت و دیاریی ئێمەیە بۆ ئەوان، چونكە هێشتا تۆڵەی وەرزی رابردوویان پێناكرێتەوە.
یارییەكانی كلاسیكۆ لە هەولێر كەشێكی تایبەتی هەیە و ژمارەیەكی یەكجار زۆری هەوادارانی هەردوو یانە لە شوێنە گشتییەكان سەیری یارییەكە دەكەن و كاردانەوەی جۆراوجۆر پێشان دەدەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا