لە عەلوەی سلێمانی

بارهەڵگرێک بە بەنزینەوە سووتا و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێلیش گەیاند

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە عەلوەی سلێمانی، بارهەڵگرێک بە بەنزینەوە سووتا و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێلیش گەیاند.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 26.10.2025 بارهەڵگرێکی بچوک کە بەنزینی هەڵگرتبوو ئاگری گرتووە و سووتاوە، زیانی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەش لە نزیک خۆی گەیاندووە کە دەعامییەکانیان سووتاوە”.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لە عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی روویداوە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە، ئاگرەکەش کۆنتڕۆڵ کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا

ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا