شێروان عەبدوڵا:

“زۆر قورسە سلێمانى یانەکەى داواى کەمپەین بکات”

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

شێروان عەبدوڵاى هونەرمەند لە مایکى 964ـەوە گۆرانى بۆ نەورۆز دەڵێت و داواش لە دەوڵەمەند و خواپێداوانى سلێمانى دەکات دەستى نەورۆز بگرن.

لەیارییەکەى ئەمشەوى نێوان نەورۆز و دهۆک کە لە یاریگاى نەورۆزى شارى سلێمانى بەڕێوەچوو، شێروان عەبدوڵاى هونەرمەند قسەى بۆ 964 کرد و بەدڵێکى پڕەوە وتى،”یەعنى سلێمانى وایلێهاتووە یانەکەى داواى کەمپەین بکات، ئەوە زۆر قورسە”.

داواش دەکات، بۆ ئەوەى گەنجان تووشى بەلاڕێداچوون نەبن، دەستى نەورۆز بگرن و نەهێڵن بکەوێت.

ئەوکاتەى شێروان عەبدوڵا قسەى بۆ 964 دەکرد یانەى نەورۆز بە گۆلێک لە دواوەبوو و لەو کاتەدا گۆڵى دووەمى لێکرا، هەربۆیە شێروان لە گۆرانییەکەیدا وتى،”بیبەینەوە و بیدۆڕێنین فەرقى نییە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح