"له پێنج شوێنى دیكه‌ش هه‌مان پاشماوه رژێندراوه"
داپۆشینى پاشماوه‌ى سوته‌مه‌نیه رژاوه‌كه‌ى خه‌لەكان راگیراوه و سبه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌ى ده‌رده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كارى داپۆشینى پاشماوه‌ى سووته‌مه‌نییه رژاوه‌كه‌ى خه‌له‌كان راگیراوه و نموونه‌ى ئه‌و پاشماوه‌یه براوه‌ته سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى جۆرى ماده‌كه ئاشكرا بكرێت، رێكخراوێكی ژینگه‌ییش ئاشكراى ده‌كات، هه‌مان ئه‌و ماده‌یه‌ى له سنوورى خه‌له‌كان رژێندراوه له پێنج ناوچه‌ى دیكه‌ی سلێمانى و هەڵەبجەش له سێ رۆژى رابردوودا دووباره بووه‌ته‌وه.
هەفتەى رابردوو ڤیدیۆى رژانى ماددەیەکى رەش لە ناوچه‌ى گۆمەجولەکەى نزیک گوندی قامیشەى سەر بە ناحیەی خەلەکان لە قەزاى دوکان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر دەریاچەی دوکان و ئاوى خواردنه‌وه‌ى دوو ملیۆن كه‌س له سنورى سلێمانى دروستكردووه.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه كه‌له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌م رووداوه ده‌كات، به 964ـى وت، كارى داپۆشینى سووته‌مه‌نییه رژاوه‌كه له‌لایه‌ن ژینگه‌ى سلێمانییه‌وه راگیراوه، لیژنه‌یه‌كیان ناردبووه شوێنه‌كه و نموونه‌ى ئه‌و پاشماوه‌یه‌یان بردووه بۆ پشكنین.
وتیشی “بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامى پشكنینى ماده‌كه ده‌ربچێت جۆرى ئه‌و ماده‌یه‌ى كه رژاندوویانه ئاشكرا ببێت”.
له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستانى دوكان قسه‌ى كردووه، پێیان راگه‌یاندووه كه تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام چاودێریكردن له‌رێگه‌ى كامێرا‌و به‌دواداچوونیش پۆلیسیش به‌رده‌وامه تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكرێت كه ئه‌م كاره‌ى كردووه.
سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه جگه له‌وه‌ى خه‌له‌كان، له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا له بنارى كۆسره‌ت، سنوورى هه‌ڵه‌بجه، سنوورى چه‌مچه‌ماڵ، عه‌ربه‌ت و تانجه‌ڕۆش هه‌مان ئه‌م ماده‌یه رژێندراوه و ده‌ڵێت “پێده‌چێت ئه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بێت بۆ رژاندنى ئه‌م جۆره ماده ترسناكه له سنوورى سلێمانى”.
پێشتر مه‌عروف مه‌جید، به 964ـى وتبوو، ئه‌وه‌ى له خه‌له‌كان رژێندراوه نه‌وتى ره‌ش نییه، به‌ڵكو ماده‌یه‌كى ژه‌هراوه‌یه و كاره‌ساتێكی ژینگه‌ییش دروست ده‌كات.
وتبووى “یه‌ك تۆن نه‌وتى ره‌ش نرخه‌كه‌ى 250 دۆلاره، كه ئه‌م نرخه‌ى هه‌بێت چۆن ده‌یڕێژن”.