بەرپرسیارێتی مرۆیی و شارستانی جێبهجێ دهكات
کۆنسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر دەکرێتە بەرپرسی ئاگربەستی غەززە
964+
فهرهاد حهسهن
ستیڤ فەیگن، کۆنسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە هەولێر هاوكات کاربەڕێکەری پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمەریکاش بوو لە بەغداد، وەک بەرپرسی بەشی شارستانی ناوەندیی هاوئاهەنگی بۆ ئاگربەستی غەززە دیاریکرا.
ستیڤ فەیگن ساڵانی 2018 بۆ 2020، کۆنسوڵی گشتیی ئەمەریکا بووە لە هەولێر، دواتر لە ساڵانی 2020 بۆ 2021 بوو بە جێگری سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمەریکا لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا، وەک هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کاریکردووە، تا ئەوکاتەی رۆژی 2.9.2025، جۆشوا هاریس وەک کاربەڕێکەری نوێی باڵیۆزخانی ئەمەریکا لە بەغداد دەستبەرکابوو.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگهیاند، فەیگن وهكو دیپلۆماتکارێکی دێرینی وەک سەرۆکی لایەنی مەدەنی گروپی تایبەتی هاوئاهەنگی بۆ قۆناغی داهاتووی ئاگربەستی غەززە دەستنیشان کرد کە بڕیارە بەرپرسیارێتی لایەنی مرۆیی و شارستانی ناوەندی تایبەتی هاوئاهەنگی بۆ ئاگربەستی غەززە جێبەجێ بکات.
ئەم ناوەندەی نوێیەی ستیڤ فەیگن بەڕێوەی دەبات، بنکەکەی لە نزیک غەززە دەبێت، هەفتەی رابردوو لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکاوە کرایەوە، پاتریک فرانک وەک سەرۆکی تیمی سەربازی ناوەندەکە دەستنیشانکرا.