"باران و موچه بێن بازاڕمان باش ده‌بێت"
هێشتا ساردى نه‌كردووه جلوبه‌رگى زستانه هاوینه‌ى خسته هه‌ڕاجه‌وه
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
هێشتا سەرما بە تەواوی نەهاتووە، بەڵام بازاڕ پڕبووە لە جلی زستانه، دواكندارانیش هه‌رچه‌نده دۆخى بازاڕیان به‌دڵ نییه به‌هۆى بێ موچه‌ییه‌وه به‌ڵام جلوبه‌رگى هاوینه هه‌ڕاج ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌ریان نه‌مێنێته‌وه، دوكاندارێكیش ده‌ڵێت “بازاڕمان كزه”.
رابەر عەبدولکەریم، دوکاندارە، بە 964ـی وت، لەگەڵ گۆڕانی وەرز و هاتنی پایز و سەرما هەموو جلە هاوینیەکانیان هەڵگرتووە و هه‌ڕاجی ده‌كه‌ن، دوکانیان پڕکردووە لە جلی نوێی و گەرم و ئەو جلە زستانییانەشی کە پارساڵ مابوویان ئێستا ئەوانیشیان داناوە بەجیا و بەنرخێکی هەرزانتر دەیفرۆشنەوە.
گۆران عەلیش ده‌ڵێت، لە %80ـی جلەکان چینین، چونکە بازرگانەکان ئێستا خۆیان دەچنە ئەوێی و جل دەهێنن، ئەوە بۆ دوکاندارەکان باشترە چونکە زووتر سەرف دەبێت و نرخی گونجاوە هەمیش ستایلەکەی جوانە و خەڵک حەزی پێی دەکات.
وتیشی “ئێستا، هاوڵاتیان زیاتر حەزیان لە جلی گەورە و پان و پۆڕە وەکو شێوازی کۆن و وازییان لە جلی کورت و تەسک هێناوە کە ماوەیەک زۆر باوبوو لەناو گەنجان”.
بەقسەی دوکاندارەکان بێت بازاڕی ئێستا کزە هەم لەبەر ئەوەی هێشتا جەوەکەی بەتەواوی ساردی نەکردووە هەمیش بێ موچەی و بێ پارەیی هۆکارێکی تری نەبووی بازاڕە، بەڵام موچە بێت و بارانێک ببارێت ئیدی بازاڕی ئەوانیش دەبوژێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن