پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە

عێراق کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆری دروستدەکات

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی پیشەسازی عێراق، دروستکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانى وزەى خۆرى لە عێراق راگەیاند کە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی کارگەکە 750 مێگاوات دەبێت، جگە لە پێداویستى ناوخۆش تواناى هەناردەشى دەبێت.

زوحا جبوری وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە،”وەزارەت لە رێگەی کۆمپانیای گشتیی زەورا، گرێبەستێکی هاوبەشیی بۆ دروستکردنی کارگەیەکی یەکپارچە واژۆ کردووە کە بە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا بۆ دروستکردنی پانێلی خۆری بە توانای جیاواز و کارایی بەرز ئامادە دەکرێت”.

ئاشکراشى کردووە کە توانای بەرهەمهێنانی پێشنیارکراوی کارگەکە 750 مێگاواتە لە ساڵێکدا، کە بەشداری دەکات لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ، لەگەڵ ئەگەری فراوانکردنی بۆ بازاڕەکانی ناوچەیی دراوسێ.

وەک باسکراوە، لەمەودوا هەموو پڕۆژەکانی داهاتووی وێستگەکانی وزەی خۆری بە بەکارهێنانی ئەو پانێلە خۆریانە جێبەجێ دەکرێن کە لەناوخۆی عێراق لە کۆمپانیای زەورای گشتی دروست دەکرێن، تاکو ببنە بناغەی سەرەکی بۆ دروستکردنی وێستگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هەروەها وێستگە بچووکەکانی پیشەسازی، بازرگانی و ماڵانیش.

لە دوو مانگا زیاتر لە 700 ماڵ سیستمى وزەى خۆریان داناوە

لە دوو مانگا زیاتر لە 700 ماڵ سیستمى وزەى خۆریان داناوە