دەربەندیخان
کێشەی کەمئاوی گەڕەکی دەرسیم چارەسەر کرا
964+
توانا نەقی
ماوەیەکە بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی دەرسیمی دەربەندیخان بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەنالێنن و ئێستا ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر کرا بە بۆری ئاویان بۆ راکێشرا.
قایمقامیەتی قەزاکە بڵاوکردەوە، لەسەر بودجەی قایمقامیەت کێشەی کەمئاوی ئەو گەڕەکە کە ماوەی ساڵێکە بەردەوامە چارەسەر کراوە.
ئاماژە بەوەشکرا، کارەکە بە هاوکاری فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ جێبەجێکراوە.