ئاوەڕۆ دروست دەکەن
لە سبەینێوە شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
964+
توانا نەقی
بەهۆی دروستکردنی ئاوەڕۆی بۆری و دانانی باراناوی درێژ لە سبەینێوە شەقامی خزمەتگوزاریی لە چوارڕیانی سەرچنار بەرەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک بەنزینخانەی HM دادەخرێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی هەینی واتە 24ـی ئەم مانگە شەقامەکە دادەخرێت بەهۆی کارکردن تیایدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە شۆفێران دەکەن کە شەقامی لاوەکی بەردەم چێشتخانەی شکار وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.