لەلایەن کرێکارانى ژینگەپارێزەوە
هێشتا خەڵک هەموو لەخەو هەڵنەستابوو، دەروازەکانى چوونە ناو هەولێر شۆردران
964+
وریا فەتاح
هێشتا نیوەى زیاترى خەڵکى لەخەودابوو، کاتژمێر 6ـى ئەم بەیانییە، هەموو دەروازەکانى چوون بۆناو هەولێر شۆردران و پاککرانەوە.
بەڕێوبەرایەتى خزمەتگوزارى و ژینگەپارێزى هەولێر بڵاوى کردەوە، بەسەرپەرشتى لیژنەکانیان هەڵساون بە شووشتن و پاککردنەوەی تەواوی شەقامە دەروازەییەکانی هاتن بۆ ناو شاری هەولێر، کە هەریەکە لە جووت سایدی ( پیرمام، موسڵ، مەخمور،کەرکوک، کۆیە ) دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە سنووری بەشی یەک شەقامەکانی ناو بازار، بەگشتی خاوێنکرانەوە و شۆردران، لە رێگەی هێزی مرۆیی ژینگەپارێزانیان و 6 تانکەر و 5 ئامێری گسکدانی شەقام، تەواوی جووت سایدەکان و دورگە ناوەندیەکانیان، پاککرایەوە.
وەک باسکراوە، لەبەر ئەوەى بەیانیان شەقامەکان چۆڵن، بۆیە سودیان لەوە بینیوە و کارەکانیان ئەنجامداون.