لەماوەى دوو رۆژدا ئەوە دووەم کرێکارە گیان دەسپێرێ

کرێکارێک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە وێستگەى کارەباى ئۆمەراوا لە قەزاى قوشتەپەـ کرێکارێک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا.

لە ماوەى دوو رۆژدا، ئەوە دووەم کرێکارە کە لە سنوورى هەولێر لە کاتى کارکردن گیان دەبەخشێت.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى قوشتەپە بە 964ـى وت،”کرێگارەکە گەنجێکى تەمەن 22 ساڵى دانیشتووى هەولێر بووە و کاتژمێر شەشى ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى بەرکەوتنى بە تەزووى کارەبا، گیانى لەدەستداوە”.

بەوتەى ئەو سەرچاوەیە، تەرمى کرێکارەکە گەیەندراوەتە پزیشکى دادى و توێکارى پزیشکى بۆ دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، کرێکارێک لەیەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە شارى هەولێر کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەس...

کرێکارێک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا