به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى زیاد ئه‌سعه‌د ژیاوه‌ته‌وه
خەلیل وەندی تەندروستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و هیواخوازە گۆرانی بڵێتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له هه‌شتاكان، گه‌نجان كه گوێیان له گۆرانى (خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئارامى گیانم) ده‌بوو، دڵیان راده‌چڵه‌كیی و حه‌زیان نه‌كرد وابه‌ئاسانى گۆرانییه‌كه كۆتایی بێت، چونكه قسه‌ى ناو دڵى ئه‌وانى بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كرد، ئه‌مه سیحرى ئه‌و ده‌نگه پڕ سۆزه بوو كه هونه‌رمه‌ند خه‌لیل وه‌ندى زیاتر له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تى و ئێستاش گۆرانییه‌كه به نه‌مرى ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژگار هونه‌رمه‌ندى خستووه‌ته سه‌ر جێگا و ته‌ندروستییه‌كه‌ى نائاسایی كردووه.
964 له هه‌ولێر سه‌ردانى ماڵى خه‌لیل وه‌ندى كرد، ته‌ندروستییه‌كه‌ى باشتره له چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌كانى له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌كه‌ى بۆ باسكردین و ئه‌وه‌شی له‌بیر نه‌كرد كه زیاد ئه‌سعه‌د بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و ده‌ڵێت “بووه هۆى ژیانه‌وه‌ى من”.
ئه‌و زۆر دڵى به زیاد ئه‌سعه‌د خۆشه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م رۆژانه له ته‌ندروستى پرسییوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌مان ئه‌و گۆرانیه‌ى سه‌ره‌وه‌ى وتووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “شانازی بە هەموو كارەكانی زیاد ئەسعەدەوە دەكەم”.
خەلیل موراد وەندی لە ساڵی 1947 لە گوندی سەی برزوی قه‌زاى خانەقین لە خێزانێكی هەژار لەدایك بووە، یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە لەسەر دەستی مامۆستا عەلی مەردان هاتۆتە ناو هونەر و گۆرانییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى “خۆشەویستەكەم ئارامی گیانم”ـى لە ساڵى 1971 وتووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن