شاعیرى پایز و گەڵاکان

“وەرنە سەر گۆڕەکەم و گوڵم بۆ بهێنن”.. کەس وەسیەتەکەى ژەنەڕاڵى پاییزى جێبەجێ نەکرد

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ژەنەڕاڵى پاییز، لەیەکێک لە ڤیدیۆکانیدا دەڵێت،”ئەگەر مردم وەرنە سەر گۆڕەکەم و گوڵم بۆ بهێنن”، بەڵام ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر مەرگیدا تێدەپەڕێت و کەس نەچووە بۆسەر گۆڕەکەیى و گوڵیان بۆ نەبردووە.

رۆژى 22.10.2019، لە ماڵەکەى خۆى لە شارى سلێمانى، تەرمى ژەنەڕاڵى پاییز بە مردوویى دۆزرایەوە.

ژەنەڕاڵى پاییز، شاعیرێکى هەست ناسک و پڕ وشە بوو، ئەو هەمیشە بەجۆرێک لە گۆشەگیرى و تەنیایى دەردەکەوت، کاتێکیش بە رێگادا دەڕۆیشت زۆربەى جار جگەرەیەک بەدەستییەوە بوو.

لەیەکێک لە ڤیدیۆکانیدا وەسێت دەکات، ئەگەر مرد بچنە سەر گۆڕەکەیى و گوڵى بۆ ببەن، بەڵام ئەمڕۆ لە یادى شەش ساڵەى کۆچى دوایى دا، پەیامنێرى 964 چووە سەر گۆڕەکەیى و هیچ گوڵێکى بۆ نەچووبوو.

“هەست زۆر بە تەنیایى دەکەم، ئەو کاتانەى میوانم دێت ئەوکاتە دڵخۆشم، بەڵام هەرچى بێت، مردن وادەکات مرۆڤ بەتەنیا بمێنێتەوە”، حەمە عومەر عوسمان لە بارەى تەنیایى بەم شێوە دواوە.

ئەوەى محەمە عومەر عوسمان جیادەکاتەوە لە شاعیرانى تر، ئەو تەواو پاییزیى بوو، ئەگەر شاعیرەکانى تر بۆ گوڵ و دارستان و جوانى وەرزى بەهار شیعریان هۆنیبێتەوە، ژەنەڕاڵ شاعیرى وەرزى پایز و گەڵاکان بوو.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

شەش ساڵە پاییز هەتیوە؛ ساڵیادى کۆچى دوایى ژەنەڕاڵى پای...

شەش ساڵە پاییز هەتیوە؛ ساڵیادى کۆچى دوایى ژەنەڕاڵى پاییز