بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی

سوڕانەوەیەکی دیکەش لە شەقامی موسڵی هەولێر داخرا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەهۆی نۆژەنکردنەوە بەشێکی شەقامی 100 مەتری، سوڕانەوەی نزیک شەقامی 40 مەتریش داخرا، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، بەڵام پێناچێ داخستنی سوڕانەوەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەبووبێ، چونکە هێشتا شەقامەکە هەر قەرەباڵغە، بەتایبەت لە بەیانیان و ئێواراندا.

پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆی رێگەپێدراوی نزیک چوار ریانی باز کرد و وەک ئەو باسی لێوەکرد، لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی رۆژئاواوە سێ رۆژ لەمەوبەر بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغیەوە سوڕانەوەکە داخراوە.

ئەمەش نیگەرانی شۆفێرانی لێکەوتەوە و تا ئێستا روون نییە کەی سوڕانەوەکە دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێك...

نۆژەنكردنەوەی بەشێكی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد