بگیرێن نادرێنه‌وه خاوه‌نه‌كانیان
له رواندز ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا قه‌ده‌غه كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى قه‌زاى رواندز ده‌ستى به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ماتۆڕسكیلانه كردووه كه بێ سه‌رتان و بوونه‌ته هۆى مه‌ترسی و بێزاركردنى هاوڵاتیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی پێكهێناوه و به‌دویاندا ده‌گه‌ڕێت.
لیژنه هاوبه‌شكه له پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و پۆلیسی رواندز پێكهاتووه.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، دوابەدوای بەداوداچوون بۆ ئەو گلەیی و ناڕەزایانه‌ی هاونیشتیمانیانی قەزاکە، كه داوایان كردبوو ئه‌و ماتۆڕسكیلانه چاره‌سه‌ر بكرێن كه بوونه‌ته هۆى بێژاركردنیان، به‌تایبتیش ه‌ئوانه‌ى بێ سه‌ره‌تان، بڕیاریان داوه بە یەکجارەکی دەستیان بەسەردا بگیرێت و دووبارە نادرێنەوە دەستی خاوەنەکانیان.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەم رێكارانە بەردەوام دەبن، تاوه‌كو بتواندرێت ئەم دیاردەیە بنبڕبکرێت، داواش لە گەنجان و خاوەن ماتۆڕسكیلەكان ده‌كات، پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن، بە پێچەوانە دووچاری لێپێچینەوە و سزای توند دەبنەوە.