سەرما بێکەڵکی کردوون

سێوە سور و زەردەکەی باڵەکایەتی ئەمساڵ دەست ناکەوێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

کاتی پێگەیشتنی سێوی پایزەی باڵەکایتیە، بەڵام جوتیاران رەنج بە خەسارن و ئەمساڵ بەرهەمی سێویان کەمە.

سەرما و بەفری بەهار بەری سێوەکەی بردوون، خەمی جوتیارانیش هەر بێ بەرهەمیەکە نییە و وەک خۆیان دەڵێن، لەبەر سێوی ئێرانی سێوی ئەوان ساغ نابێتەوە.

مام رەشید حەسەن، جوتیارێکی حاجی ئۆمەرانە بۆ 964 دەڵێت، “بەهۆی سەرما بەرهەمی سێو ئەمساڵ زۆر کەمە، ساڵی رابردوو لە باخەکەم 40 تۆن سێوم لێ کردەوە، بەڵام بەرهەمی ئەمساڵم 15 تۆنە، بە جۆرێک کە بەرهەمی سێوی من لە هەموو جوتیارەکانی تر زیاتر بوو “.

وەک ئەوەی باسی دەکات، جگە لەوەی بەرهەم کەمە، ئەوان بە ئاسانی بەرهەمەکەشیان بۆ ساغ نابێتەوە، کە ئەمە سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە، دەڵێت، ئەمڕۆ بارێکم بەڕێ کردووە بۆ گومرگ دەبێت چەند رۆژێک چاوەڕێ بکەم تاکو دەفرۆشرێت، سێوەکەش جوان و گەورەیە.

سێوی باڵەکایەتی یەکێکە لە بەرهەمە ناوازەکان ساڵانە لە وەرزی پایز سێوی زەرد و سوری ناوچەکە پێ دەگات، بەپێی ئاماری کشتوکاڵی چۆمان، ساڵانە بەرهەمی سێو لە سنوورەکە نزیکەی دوو هەزار تۆنە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ بە رێژەی %75 روو لە کەمی بکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێوە زەرد و  سوورە بەتامەکەی باڵەکایەتی بازاڕی نییە

سێوە زەرد و  سوورە بەتامەکەی باڵەکایەتی بازاڕی نییە