بە یەک شەو 43 گۆڵ تۆمار كرا

چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە چی لەگەڵ خۆیدا هێناوە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شەوی رابردوو دەستیپێكرد و نۆ یاری بەڕێوەچوون، تێیدا 43 گۆڵ تۆمار كرا و ئەنجامی گەورە و چاوەڕواننەكراو تۆمار كران، كە پرسیار و مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەنجامەكان چۆن بوون؟

لە ئەنجامەكانی شەوی رابردوودا، یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامی 7-2 لە بایەر لیڤەرکوزنی بردەوە، ئارسناڵیش بە ئەنجامی 4-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە.

هەروەها ئینتەرمیلان بە ئەنجامی 4-0 لە سانت جیلوازی بردەوە.

یانەی ئایندهۆڤن بە ئەنجامی 6-2 لە ناپۆلی بردەوە، نیوکاسڵ یونایتدیش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە بێنفیکای بردەوە، هەروەها بۆروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی 4-2 لە کۆپنهاگنی بردەوە.

لەدوا یارییشدا مانچێستەر سیتی بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ڤیاڕیالی بردەوە لە ناو ئیسپانیا.

هەروەها بارسێلۆنا بە 6-1 گۆڵ لە ئۆلمپیاکۆسی بردەوە و یاریی نێوان کایرات و باڤۆسیش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

پرسیاری سەرەكی چییە؟

ئەو ئەنجامانە پرسیاری ئەوەی لای بینەران و هاندەرانی تۆپی پێ دروست كردووە، ئەمە ئەنجامانە چین؟ ئایا بەرهەمی كاركردنی پسپۆڕانی تۆپی پێیە لەوەی یاری بەرەو گۆڵی زۆر و كرانەوە و شێوازی نوێی یاریكردنە بە ئامانجی بەخشینی چێژی زۆرتر بە هاندەران و ئاسانكردنەوەی تۆپی پێ، كە ماوەیەكە پسپۆڕانی تۆپی پێ، بە تایبەتی ئارسین ڤینگەر و ئەوانەی لە لیژنەكانی فیفا كاردەكەن، كاری بۆ دەكەن، یان شتێكی دیكەیە و پەیوەندی بە سیستم و شێوازی بەڕێوەچوونی چامپیۆنزلیگ هەیە.

ئەمڕۆش چەند یارییەكی دیكەی خولەكە بەڕێوەدەچن و بۆی هەیە ئەنجامی یارییەكانی ئەمڕۆ وەڵامی پرسیاری چاودێران و هەوادارانی تۆپی پێ بداتەوە.

بەهۆی دروشمێک یارییەک راگیرا و ئەمڕۆش گەڕی سێیەمی چامپ...

بەهۆی دروشمێک یارییەک راگیرا و ئەمڕۆش گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات