پەیامنێرمان بەهەلی زانی و پشکنینی کرد
لە فێستیڤاڵی پاییزە بەخۆڕایی پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی فێستیڤاڵی پاییزە بەڕێوەچوو و ژمارەیەک خوێندکار بەخۆڕایی پشکنینی خوێنیان بۆ هاوڵاتیان دەکرد.
پەیامنێری 964 ساڵێک بوو، پشکنینی نەکردبوو، هەرچەندە لە دەرزی دەترسێ، بەڵام بە دڵگەرمی خوێندکارەکان دانی بە جەرگی خۆیدانا و فەحسی خوێنی کرد.
رەهێڵ کەریم خوێندکاری زانکۆ لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان بە 964ـی وت، “تەنانەت ئەگەر کێشەی تەندروستیشت نەبێ، پێویستە هەر شەش مانگ جارێک پشکنین بکەیت”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری