"ئەوان هاوكاریی ئێمەیان كرد و ئێستا كاتی ئێمەیە هاوكارییان بكەین"
دایە مەحبوبە لە شەونوێژدا دوعا بۆ یانەی نەورۆز دەكات
964+
دیلان محەمەجەزا
دایە مەحبوبە ژنێكی بەتەمەن و سەلاری شاری سلێمانییە و هاندەرێكی سەرسەختی یانەی نەورۆزە، داوا دەكات هاندەران و هاوڵاتیانی كوردستان و عێراق و تاراوگەش یارمەتی یانەكە بدەن و لەو قەیرانە داراییەی تووشی بووە رزگاری بكەن.
مەحبوبە خان یەكەمجار لە 4.8.2025 بۆ یەكەمجار لە 964 دەركەوت، ئەمڕۆ سێشەممەش لەگەڵ محەمەدی كوڕی بەدەم بانگەوازی یانەی نەورۆز هاتووە، هەرچەندە ئەو دەڵێت، هیچی نییە بیبەخشێتە یانەكە، بەڵام لە شەونوێژدا دوعا بۆ یانەكە دەكات.
ئەو لە یاریگەی نەورۆز ئامادەبوو، دەشڵێت، داواكارم خەڵكی كوردستان و عێراق و تاراوگە یارمەتی یانەی نەورۆز بدەن و رێگە نەدەن یاریگەكە و جەماوەرەكەی خامۆش ببن، بە تایبەت بۆ یاریی رۆژی شەممە بەرامبەر یانەی دهۆك لە خولی عێراق.
هەروەها محەمەدی كوڕی دایە مەحبوبە بۆ 964 قسەی كرد و داوای كرد سەرۆكی حكومەتی كوردستان و بەرپرسان و سەرمایەداران هاوكاریی یانەی نەورۆز بكەن.
یانەی نەورۆز بەهۆی رووداوەكانی لالەزار بێ پاڵپشت ماوەتەوە و پارەی نییە بۆ موچە و گرێبەستی یاریزانان، راگەیاندنی یانەكەش بە 964ی راگەیاند، ئەگەر وابڕوات ناچارن لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بكشێنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی نەورۆز
ئەنجامە خراپەكانی نەورۆز بەردەوامن
هەولێر پلەی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرنادات
لە 964ەوە دەتوانی دەنگ بدەی
هەڵمەتی نیشتمانیی پاڵپشتی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەستیپێكرد
وردەكارییەكە لە 964 بخوێنەوە
سبەی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی یانەی زاخۆ رادەگەیەندرێت
هەواڵەكانی وەرزش