وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
لەبەرژەوەندیانە
بڕیارێک لە بەرژەوەندى خوێندکارانى تازە وەرگیراوى زانکۆکان
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم، بڕیاریدا بە پێدانى ماوەى سێ مانگ بە وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێهاوتا لەلایەن خوێندکارانى تازە وەرگیراو.
وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى خوێندکاران و قوتابیان و رایکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێراو دروست نەبونى قەڵەباڵغى و بەربەست بۆیان، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا؛ بە پێدانى ماوەى سێ مانگ بە وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکان لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى و داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.
پێشتریش، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ئەمساڵی خوێندنی (2025-2026)، دەسەڵاتی دادنوسیی داوەتە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری “کەفالە” بەبێ پێویستیی سەردانیکردنی فەرمانگە دادییەکان.