60 دۆلارە

نرخی نەوت بەردەوامە لە دازبەزین

964+

توانا نەقی

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆش چەند سەنتێکی دتکە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک  60 دۆلارە

ئەمڕۆ سێشەممە 21.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت،  یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 87 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بە رێژەی 0.15٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 57 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.14٪ دابەزیوە.

لە دوو هەفتەی رابردوو و دوای راگرتنی شەڕی غەزە بە نێوەندگیری ئەمریکا، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد و پێشبینێش دەکرێت بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و مۆسکۆ و ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە زیاتریش دابەزێت.