ئەمساڵ 11 عومرەكار گیانیان سپاردووە
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه عومرەکارێکی کورد بەناوی حەمادی عەلی محەمەد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ی رایگەیاند ئەم عومرەکارە خەڵکی ناحیه‌ی بشیریانی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه و تەمەنی هەشتا و حه‌وت ساڵ بووە.
وتیشی، “بەداخەوە ئەمڕۆ له شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره كۆچی دوایی كردووه و بڕیاریشه هه‌ر له‌و شاره بەخاک بسپێردرێت.
وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، کە به به‌رده‌وامی پەیوەندییان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره هه‌یه ئه‌وانه‌ی گه‌شتی عومره بۆ هاوڵاتیان رێكده‌خه‌ن و ئاماده‌یی خۆیشیان نیشان داوه بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك كه له شاری مه‌دینه پێویست بێت.
كاروان ستونی دەڵێت، “خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌مان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و عومره‌كاره ته‌واو بكرێت و له‌وێ به خاك بسپێردرێت.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومرەکارانەی کە تا ئێستا لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، ستونی وتی، “ئەمە یازدە‌مین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیەوە کۆچی دوایی بکات.
حەج
دوو هاوسەر دوعا بۆ 964 دەكەن
هەشت ساڵ بوو چاوەڕێی حەج بوون و ئاواتەكەیان هاتەدی
سبەی حاجییانی كوردستانیش بەڕێدەكەون
یەكەم كاروانی حاجییان سنووری عێراقیان بەرەو سعودیە بڕی
بانکی ناوەندی بڕیاری داوە
بە 132 هەزارەکە 20 وەرەقە بۆ حاجیان دەگۆڕنەوە
ناویان گەڕاوەتەوە و ژمارەکانیان بەردەست نیە