بە پارەی خۆی هەناسەی رواندووە

ژینگەدۆستێکی قەڵادزێ، 16 ساڵە دوو هەزار داری چاندووە

+964
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

مام حاجییەکەی تەمەن 56 ساڵە، کە واباشترە بە ژینگەدۆست و هەناسەدەری ناوچەیەکی ناوی بهێنرێ، وا 16 ساڵە دوو هەزار داری لە چەند ناوچەیەکی قەڵادزێ و دەوروبەری یاریگایەکی ناوچەکە چاندووە.
ئێستا، چواردەوری یاریگا و کۆڵانەکان سەوز بوون، چەندین داری بەرهەمداری جۆراوجۆری لێیە و بەشەو و رۆژ، خۆبەخشانە خزمەتییان دەکات، دەشڵێت داری تریش دەچێنم.
ئەو مەحمود محەمەدە، ژینگە دۆست و خۆبەخشەکەی قەڵادزێ و بە 964ـی وت، یاریگای “شەهید مام جوتیار” لە بەردەم ماڵەکەماندا هەیە، لە 2009 هیچ درەختێکی لێ نەبوو بۆ حەوانەوەی یاریزانەکان و هاوڵاتییان، منیش وەک کارێکی خێرو خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەم دەستمکرد بە چاندنی دار.
لەو کاتەوە تائێستا دووهەزار داری لە دەوروبەری یاریگاکە و لە کۆڵانەکەنادا چاندووە و سەوز پۆشی کردووە، گەورەو بچووکی خێزاکەشی لەگەڵی هاوکارن، تاوەکو دارەکان گەورەبوون، ئەوکاتانەی خۆیشی لەماڵەوە نەبووە کوڕەکانی درەختەکانیان ئاو داوە.
ئەو پیاوە کە خۆی کاسبکارە، بەم کارەی هەناسەیەکی نوێی بۆ ژیانی ناوچەکە خوڵقاندووە، لەگەڵ کارەخۆبەخشییەکەیدا، تێچووی دارەکان و پەیداکردنیشیان لە ئەستۆی خۆی بووە، جگە لەمەش بەبیری ئاوی ماڵەکەی خۆی دارەکانی لە نەمامییەوە گەورەکردوون.
ئەو دارانە، توو، مێوو و هەنارن ساڵانە بەرهەمیان هەیە، دانیشتووانی شارەکە لەبەرهەمەکەی دەخۆن و ژینگەی ناچەکەشی رازاندووەتەوە، لە بیابانەوە بۆ سەوزایی گۆڕیوونی و کردوونی بە بەدارستان و خەڵکی ناوچەکەش پێی دڵخۆشن و ڕێز لەماندوبوونی ئەم ژینگەدۆستە دەگرن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەم کارمەندەی هاتوچۆ هیوایە بۆ ژینگە و خەمخۆرە بۆ مردو...

ئەم کارمەندەی هاتوچۆ هیوایە بۆ ژینگە و خەمخۆرە بۆ مردووانیش

ئاو بوەستێ دارچاندن لە هەولێر ناوەستێ 

ئاو بوەستێ دارچاندن لە هەولێر ناوەستێ