لۆتەریی ئەمریکا چیتر بە خۆڕایی نییە
لە ئیدارەی ترەمپدا، تەنانەت بەختیش باجی لەسەرە
+964
باری ساڵح
ئەمساڵ تەنانەت بۆ ئەوەی بەختت بە سیستمی کۆمپیوتەریی لۆتەریی ئەمریکا تاقی بکەیتەوە، دەبێت پارە بدەیت.
هەموو ساڵێک لە پاییزدا، ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان چاویان لەسەر ئەوەیە دەرگای ناونوسین بۆ ڤیزای لۆتەری ئەمریکا، ئەم بەرنامەیە کە بە “بەرنامەی ڤیزای هەمەجۆری” ناسراوە، ئامانجی سەرەکیی حکومەتی ئەمریکا لێی، هێنانە ناوەوەی خەڵکە لەو وڵاتانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی رێژەی کۆچیان بۆ ئەمریکا کەمە، تا هەمەجۆریی کولتووری و نەژادی لەناو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا بپارێزرێت و زیاد بکرێت، بەڵام لەسەردەمی ترەمپدا هیچ شتێک بە خۆڕایی نییە و تەنانەت بۆ ئەوەی بەختی خۆیشت تاقی بکەیتەوە، ئەوا هەر دەبێت پارە بدەیت.
چارەنووسی ملیۆنان کەس تەنیا بە کۆمپیوتەرێک سپێردراوە، سیستمێکی ئەلیکترۆنیی ئاڵۆز، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەواو، لەناو ئەو ملیۆنان داواکارییەدا ناوی نزیکەی 55 هەزار کەس هەڵدەبژێرێت.
پرۆسەکە زۆر بە سادەیی بەم شێوەیە، لە کاتێکی دیاریکراودا دەرگای خۆ تۆمارکردن دەکرێتەوە، ئەوانەی ناویان دەنووسن و فلتەرەکە تێدەپەڕێنن، بە سیستەمێکی کۆمپیوتەری تیروپشکیان بۆ دەکرێت و 55 هەزار کەس دەبرێنە ئەمەریکا و مافی مانەوەیان پێدەدرێت.
ئەمە زانیارییە گشتییەکە بوو، بەڵام هەندێ وردەکاری هەیە رەنگە تائێستا لەبارەی ئەم لۆتەرییەوە نەتزانیبێت، لەم ئینهاوسە وردەکاریەکەی ببینە.