"لە هیچ شتێکدا پەکم نەکەوتووە"

نابینێ بەڵام بازرگانێکی سەرکەوتووە و هەموو وڵاتان دەگەڕێت

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

حاجی عومەر خۆشناوەتی نموونەی کەسێکی بە ورە و سەرکەوتووە؛ ساڵی 1982 مین پیایدا تەقیوەتەوە و بینایی لەدەستداوە، بەڵام ئەو رووداوە بێ هیوای نەکردووە لە ژیان و بازرگانێکی بەناوبانگی لێ دەرهاتووە.

حاجی عومەر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “شانبەشانی کۆمپانیا گەورەکەکان کارم کردووە و چەندین کەسم فێری کارکردن کردووە، جگە لە کوردی، زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبیـش دەزانم و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و هەموو ئەوروپا گەڕاوم”.

“لە کاری بەڵێندەرایەتی و مقاولات سەرکەوتنی گەورەم بەدەستهێناوە و لە هیچ شتێکدا پەکم نەکەوتووە”، حاجی عومەر وادەڵێت.

ئاموژگاری حاجی عومەر وەک بازرگانێکی سەرکەوتوو بۆ نابینایان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەوەیە کە، خویان نەخەنە چوارچێوەی سووچێکەوە و لە ژیان بێ هیوا نەبن، چونکە ئەگەر هەوڵ بدەن و چاوکراوە بن، سەرکەوتوو دەبن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

نابینایە و هەموو قورئانى لەبەرکردووە

نابینایە و هەموو قورئانى لەبەرکردووە

نابینایە بە قورئان خوێندن مزگەوت ئاوەدان دەکاتەوە

نابینایە بە قورئان خوێندن مزگەوت ئاوەدان دەکاتەوە