بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرایان هەیە

داواى دامەزراندن دەکەن؛ خاوەن بڕوانامە باڵاکان گردبوونەوە

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

ژمارەیەک لە هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا (ماستەر و دکتۆرا)، لە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران، گردبوونەوە و داواى دامەزراندن و لەجێدانان دەکەن.

ئەوان کە وەکخۆیان دەڵێن، ژمارەیان 552 کەسە و خاوەن بڕوانامەى باڵان، تائێستا دانەمەزراون.

شێنێ عەلى، یەکێک لە هەڵگرانى بڕوانامەى باڵا کە بەشدارى گردبوونەوەکەى کردبوو بە 964ـى وت،”مەعقول نییە، ئێمە هەموو ناونیشانێکى زانستیمان هەیە دانامەزرێین، بەڵام کەسانێک لە خوار خۆمانەوە دادەمەزرێندرێن”.

لاى خۆیەوە، کاروان کەمال کە بەشدارى لە گردبوونەوەکە کردبوو و بڕوانامەى ماستەرى هەیە، بۆ 964 باسى لەوەکرد کە ژمارەیان 552 کەسە و داوا دەکەن بە گرێبەست دابمەزرێن یان لەجێدانانیان بۆ بکرێت.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

بەشێک لە خاوەن شوقەکانی فلۆریا سیتی لە هەولێر گردبوونە...

بەشێک لە خاوەن شوقەکانی فلۆریا سیتی لە هەولێر گردبوونەوە