له 25.11.2025 ده‌ستپێده‌كات
له ئێستاوه ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی كوردستان خه‌ریكی حۆڕێكخستنه بۆ هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی كه ساڵانه له رۆژى 25ـى مانگى كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، لەگەڵ رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی كۆبووه‌وه بەمەبەستی خۆئامادەكردنیان بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه له‌هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانى جیهانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە كۆبونەوەكە، گفتوگۆكرا لەسەر دانانی پلان و بەرنامەیەكی بەهێز بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی نیشتمانی بۆئه‌وه‌ى بە هاوكاری و هەماهەنگی یەكتر چالاكییەكان جێبەجێ بكەن هاوکارو هەماهەنگیی یه‌كتریش بن له‌كاره‌كانى داهاتوویان.