هەنگەوانێک لە فێستڤاڵی پیرمام؛

“دەرمێو پارێزگاری لە هەنگ دەکات و بۆ مۆمیاکردنیش بەکار دەهێندرێت”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

له‌ فێستڤاڵى پیرمام كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى بوو له‌ به‌نداوى گۆمه‌سپان، هه‌نگه‌وانێكش باس له‌ ماده‌یه‌كی جیاواز ده‌كات به‌ناوى “ده‌رمێو” و ده‌ڵێت بۆ پارێزگارى كردن له‌ هه‌نگ به‌كار ده‌هێندرێت.

لوقمان توفیق، هه‌نگه‌وانه‌كه‌یه‌، بە 964ی وت، یەکێک لە سوودەکانی ئەو دەرمێوه‌ ئەوەیە کە پاییزان لە پێش دەرگای ماڵەهەنگ دادەنرێت و وەکو دژە ڤایرۆسێک بۆ ماڵەهەنگ کاردەکات.

وتیشی “وەکو چارەسەری سروشتیش بەکاردێت، بەڵام نابێت قووت بدرێت، بەڵکو دەبێت لە دەمدا بێت و ئاوەکەی بمژرێت هەتا وشک دەبێتەوە ئینجا هەموو جۆرە تامێکی تێدایە و هەست بە تامی تاڵی و ترشی دەکەی تێیدا.. ئەمەش بۆ خاوێنکردنەوەی گەدەیە”.

هه‌نگه‌وانه‌كه‌ گوێی له‌وه‌ش بووه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌مى فیرعۆنه‌كان ئه‌م جۆره‌ ماده‌یه‌ بۆ مۆمیاكردن به‌كارهاتبێت.

فێستڤاڵه‌كه‌ى گۆمه‌سپان بڕیاره‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و تیایدا به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانى جوتیاران و هه‌نگه‌وانانى سنوورى گونده‌كانى قه‌زاى پیرمامى تێدا نمایش ده‌كرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بۆ سەردانیکردنی کوێستانەکانی سۆران مەرج بۆ جوتیاران و ...

بۆ سەردانیکردنی کوێستانەکانی سۆران مەرج بۆ جوتیاران و هەنگەوانان دانرا

خێزانێکی هەنگەوان بەشداریان لە فێستڤاڵەکەی هەنارى هەو...

خێزانێکی هەنگەوان بەشداریان لە فێستڤاڵەکەی هەنارى هەولێر كردووه‌