لە ماڵەوە كورسییەكەت دیاریی بكە

هێڵی ئاسمانیی عێراق كارتی نوێی ئەلیكترۆنی بۆ سەرنشینان دەخاتە بەردەست

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی، خزمەتگوزارییەکی نوێی ئه‌لیكترۆنی بۆ بلیت و دیاریکردنی کورسی رادەگەیەنێت.

کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، رایگەیاند، خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ بەدەستهێنانی بلیت و دیاریکردنی کورسی لە رێگەی ئەپ و ماڵپەڕی تایبەت بە کۆمپانیاکەوە دەستپێکردووە.

کۆمپانیاکە رۆژی هەینی ئاماژەی بەوە کرد، “بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری دەرکردنی کارتی سەرکەوتن بۆ فڕۆکە (Boarding Pass) و دیاریکردنی کورسی بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەپی فەرمی کۆمپانیا، یان ماڵپەڕی حجزکردنی ئەلیکترۆنی راگەیاند”، ئەمەش بە گوێرەی راگەیاندراوێكی كۆمپانیاكە.

هەروەها هاتووە، “ئەم خزمەتگوزارییە رێگە بە گەشتیار دەدات کورسییەکەی هەڵبژێرێت و کارتی سەرکەوتن بۆ ناو فڕۆكە چەند رۆژێک پێش وادەی گەشتەکە بە خۆڕایی دەربکات، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە ژووری دەرکردنی بلیتەکان لە هۆڵی فڕۆکەخانەدا تێپەڕێت، لەگەڵ پێدانی ئاسانكاری لە کاتی گەشتکردن بە جانتای بچووک  (Hand Bag، یان دەتوانێت جانتا گەورەکانی رادەستی ژووری گەشتەکە بکات و راستەوخۆ بچێتە دەروازەی سەرکەوتن.”

“ئەم رێکارە لە چوارچێوەی ئاسانكردنی رێکارەکان و پاشەکەوتکردنی کات و زیادکردنی ئاسوودەیی گەشتیاران دێت لە هەموو قۆناغەکانی گەشتەکەدا، ئەم خزمەتگوزارییە یەکەمین زنجیرە خزمەتگوزارییە بازرگانی و ئەلیکترۆنییە نوێیەکانە، کە کۆمپانیاکە لە ماوەیەکی نزیکدا پێشكەشی دەكات لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمەدا کە ئامانجی فراوانکردنی بنکەی خزمەتگوزارییە زیرەکەکان و باشترکردنی ئەزموونی گەشتکردنە لەگەڵ گواستنەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراق”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.

زانیارى نوێ؛ لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە

زانیارى نوێ؛ لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە