گەرمیان

ئەمشەو نۆ کەس لە چوار رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نۆ کەس بەهۆی چوار رووداوی هاتوچۆ لە هەردوو قەزای کەلار و کفری، بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

ئەمشەو هەینی 17.10.2025 بەهۆی چوار رووداوی جۆری پێکدادان و وەرگەڕان لە هەردوو قەزای کەلار و کفری، نۆ کەس بریندار بوون، بە شێوەیەک لە کفری یەک رووداو، هەروەها لە کەلار سێ رووداو هەبوون.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان زانیاری لە بارەی رووداوەكان ئاشكرا كرد، كە رووداوی یەکەم پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و تۆیۆتا پیکاب بووە لە قەزای کفری، بە هۆیەوە ماتۆڕسوارەكە و سەرنشینێكی لەگەڵی بووە، برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

رووداوی دووەمیش كەوتنی ماتۆڕسکیلێک بووە لە گردەگۆزینە، بە ئاراستەی کەلار هاتووە، بەهۆیەوە ماتوڕسوار و سەرنشینێكی لەگەڵی بووە، بریندار بوون.

هەروەها ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا مارک بە ئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە، لە نزیک گوندی تازەدێ وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، شۆفێر و سێ سەرنشین.

جگە لەوە با رووداوی چوارەم بزانین چی بووە.

لە ناو قەزای كەلار لە ترافیک لایتی نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەكرێت، بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکان.

هاوكات ئەمڕۆ لە رانیە و لۆفەكانی سپیلیك لە سنووری سۆران و گەلی عەلی بەگیش رووداوی هاتوچۆ هەبوون، بەڵام شوكر كەس نەمردووە و تەنیا بریندار هەبوون.

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستد...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا