د.ڕەوا جەمال وادەڵێت
“داهاتی کۆنسێرتەکەم تایبەت دەکەم بە تووشبووانی شێرپەنجە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دەنگی رەوا جەمال تێکەڵ بە فێستیڤاڵی فیلم کرا لە سلێمانی و بە نائومێدیشەوە دەڵێت، بەردەوام هونەرمەند تەواوی تێچوو بەرهەمەکانی لەسەر شانی خۆیەتی.
پەیامنێری 964 دەربارەی کۆنسێرتەکەی لە د.ڕەوا جەمالی پرسی و پێی وتین، بەتەنیا خۆم کۆنسێرتێک لە پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدەم، داهاتەکەی تایبەت دەکەم بە تووشبووانی شێرپەنجە و بە دڵ و بە گیان خۆم ئامادەکردووە.
د.ڕەوا جەمال باس لەوە دەکات ئەلبوم باوی نەماوە، چاوەڕێی دەرفەتێکیشە بۆ بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێکی نوێ.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح