نیگەرانی دروست بووە

کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل براوەتە نێو کۆڵانەکانی دوزخورماتوو

964+
سیروان خورشید – دورخورماتوو

داخستنی پێشانگە و گەراجی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەدوزخورماتوو، مامەڵەی بردووەتە نێو کۆڵانەکان و هاوڵاتی و شۆفێران بەناچاری بەشێکیان ئۆتۆمبێلەکانیان لەنێو سوچی کۆڵان و شەقامەکان راگرتووەو کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن.

قایمامی شارەکە بە 964ی وت، بەم زووانە ناوچەیان بۆ دەکەنەوە و جگە پێشانگەکان، ناوچەی پیشەسازیش دەبەنە دەرەوەی شارەکە.

لەبارەی گرفتەکەیان، ئەو هاوڵاتییانە باس لەوە دەکەن کە پێشتر پێشانگە و گەراجی ئۆۆمبێلیان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکە بەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەوتووە، ئێستا بەشێکان روو لەپێشانگای شارەکانی تر دەکەن.

وە بەشەکی تریان لەناو شەقامی گشتی و کۆڵانەکان مامەڵەی کڕین و فرۆشتن دەکەن، ئەمەش قەرەباڵیغی زۆری دروست کردووە.

ئەوان دەشڵێن، هەندێک جار ئەو کەسانەی روو لەشارەکانی دیکە دەکەن بەمەستی کڕینی ئۆتۆمبێل توشی رووداوی هاتوچۆ دەبن و ژیانیانی خستووەتە مەترسییەوه.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.10.2025، زولفیقار حەیدەر، قایممقامی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لە ماوەکانی داهاتوودا پلانمان داناوە کە شوێنێکی تایبەت بۆ پێشانکای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بکەینەوە لەنزیک دەروازەی خورماتوو، بەمەش ئاسانکاری بۆ هاوڵاتی و ئەو کەسانە دەکەن، کە کڕین و فرۆشتن بەئۆتۆمبلەوە دەکەن.

قایمقام باسی لەوەکرد، جگە ناوچەی پێشەسازی کەئێستا لەناو شاردایە، بەهەمان شێوە دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی شار، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە سیمای شاری ناشرین کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک سەرۆک هۆزی دوزخورماتوو سودانی یان بینی

ژمارەیەک سەرۆک هۆزی دوزخورماتوو سودانی یان بینی

بۆنی ناخۆش و  گازی ترسناک دوزخورماتوویان هەراسان كردوو...

بۆنی ناخۆش و گازی ترسناک دوزخورماتوویان هەراسان كردووە