"سەلکە سابوون"ـیشی لایە

مۆبایلفرۆشێک هەرچی مۆبایلی کۆن و دانسقە هەیە هەڵیگرتووە

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

مۆبایلفرۆشێک لە هەولێر تاقەتێکی باشی هەیە، 12 بۆ 13 ساڵە لەگەڵ کەسابەتەکی، هەر چی مۆبایلی کۆنی بەردەست کەوتبێ، هەڵیگرتووە و ئێستا سەروو 100 مۆبایلی دانسقەی هەیە.

مەبەست ئەیوب بە 964ـی وت، “لەساڵی 2012ـەوە دوکانی مۆبایلم هەیە، هەر لەوکاتەوە حەزم لە هەڵگرتنی مۆبایلە کۆنەکان هەبوو، هەندێکیان هی خۆمن و هەندێکیشیان دۆست و برادەر بۆیان هێناوم و بەشێکیشیانم کڕیوە”.

باسی لەوەشکرد، زۆربەی مۆبایلەکان ئیش دەکەن، بەڵام ئێستا خەڵک زیاتر بۆ جوانی دەیانکڕن.

وەک خۆی دەڵێت، ئەگەر بەباشی ناو دوکانەکەی بگەڕێ، سەروو 100 مۆبایلی کۆن و دانسقەی دەست دەکەوێ، هەر لە نۆکیا 3310ـەوە کە بە سەلکە سابوون لای خەڵکی خۆمان ناسراو بوو، هەتا گالێکسی و مۆبایلی وەستا و کرێکار و چەندین ناو و ناتۆرەی تر کە لە مۆبایلە داماوەکان نرابوو.

سەرەتای دوو هەزارەکان مۆبایل هاتە هەرێمی کوردستان و بەقسەی ئەو دوکاندارەش بێت، یەکەم مۆبایل کە هات نۆکیا 3310 بوو، جا هەر مۆبایل و تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەبوو، هەیانبوو دەنگی بەرز بوو، هەبوو وێنەی جوان بوو، هەبوو بەهێز بوو و پاترییەکەی بەرگەی زۆری دەگرت و هتد…

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"بەکارهێنانی مۆبایل لە توالێت ئەگەری تووشبوون بە مایەسیری زیاتر دەكات"

شۆفێرێک لە كوت بەهۆی مۆبایلەوە خەریک بوو کارەسات بنێتە...

شۆفێرێک لە كوت بەهۆی مۆبایلەوە خەریک بوو کارەسات بنێتەوە