"لەگەڵ کردنەوەی سەفەر دەکەین"

هاوڵاتیانی سلێمانی دڵخۆشن بە ئاشتبوونەوەی فڕۆکەخانەکەیان لەگەڵ تورکیا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هاوڵاتیانی سلێمانی دڵخۆشن بە ئاشتبوونەوەی فڕۆکەخانەی شارەکەیان لەگەڵ تورکیا و دەڵێن، تەکانێک لە ئابووری شارە حەیاتەکە دەدات، هەندێکشیان پلانیان هەیە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان خۆیان بگەیننە سەر بەحرەکانی ئیستەنبوڵ.

قەرار وایە بەرەبەیانى 3.11.2025، یەکەم فڕۆکە لە تورکیاوە بگاتە سلێمانى، ئەوەش دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە راوەستانى گەشتەکان، پەیامنێری 964 چووەتە ناو بازاڕی سلێمانی و رای چەند هاوڵاتییەکەی لەسەر ئەو پرسە وەرگرتووە، سەرکەوت حەیدەر دەڵێ، “مانگی هەشت سەفەرێکمان کرد بۆ تورکیا، چووین لە هەولێر سەرکەوتین، زۆر ناڕەحەت بووین کە شەوێک لەوێ ماینەوە، ئێستا کە راستەوخۆ لە سلێمانییەوە دەچینە تورکیا، زۆر خۆشە و ئاسانکارییە بۆ ئێمە”.

فەرەیدون سەعیدـیش پێوایە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەکوو ئەوە وایە، هەموو ئەوروپا دەرگای بەڕووی سلێمانیدا کردبێتەوە، هەربۆیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و خەڵکەکە خۆی، زۆر گرنگە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

زانیارى نوێ؛ لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە

زانیارى نوێ؛ لە فڕۆکەخانەى سلێمانییەوە

ژمارە 3؛ ژمارەى بەخت و بەدبەختى فڕۆکەخانەى سلێمانییە

ژمارە 3؛ ژمارەى بەخت و بەدبەختى فڕۆکەخانەى سلێمانییە