"زیاتر لە 155 هەزار گەشتیار لە مەرزکەوە هاموشۆیان کردووە"

پەروێزخان خەریکە دەبێتە یەکێک لە پڕ جموجۆڵترین مەرزەکانی نێوان کوردستان و ئێران

964+

شۆڕش قادری

پەروێزخان خەریکە دەبێتە یەکێک لە پڕ جموجۆڵترین مەرزەکانی نێوان کوردستان و ئێران و تەنیا لە شەش مانگدا زیاتر لە 155 هەزار گەشتیار لە مەرزەکەوە هاموشۆیان کردووە.

“لە 21.3.2025 تا 21.9.2025 ، 155 هەزار و 457 گەشتیار لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆیان کردووە، لەو ژمارەیە 79 هەزاریان لە ئێرانەوە سەفەری کوردستان و عێراقیان کردووە و ئەوانی دیکەش بەپێچەوانەوە هاتوونەتە ناو ئێران”، ئەمە قسەی یەزدان خوسرەوی بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای کرماشانە.

خوسرەوی بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای وتووە، رێژەی هاموشۆی گەشتیار لە مەرزی پەروێزخان بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا 32٪ زیادیکردووە.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بووەتە مەرزێکی سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کە، کەوتووەتە نێوان قەزای کەلار و شاری قەسری شیرینـی سەر بە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەهۆی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر هاوردەی کاڵا لە مەرز...

بەهۆی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر هاوردەی کاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە راگیراوە

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردووەتەوە

جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردووەتەوە