لە سنوری دوزخورماتوو
تیژڕەویی بوو بەهۆکاری مرداربوونەوەی 30سەر مەڕ
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە نزیک گوندی قوم پەڵکی ناوچەی داودە لەسنوری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بەتیژڕەوییەوە خۆی کرد بەنێو رانەمەڕێکدا و بەوھۆیەوە 35 سەر مەڕی مردار کردووەتەوە.
سۆراغی 964 دەریخست، شۆفێرەکە سەلامەتە.
جاسم ئەحمەد، خاوەنی ئەو مەڕوماڵاتانە بە964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانمان، بەرەو ماڵەوە دەمانگەڕاندەوە، لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری بەتیژڕەوییەکی زۆرەوە خۆی بەڕانەمەڕەکاندا کێشاوە.
لەو رووداوەدا، 30 سەرمەڕی مردارکردووەتەوە، خاوەنەکەی ئاماژەی بەوەکرد، هەتا کەسوکارەکەم گەشنە فریام پێنج مەڕی دیکەشم بەبرینداری مردار بوونەوە.
سۆراغی 964 دەریخست، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە جگە لەزیانی مادی ئۆتۆمبیلەکەی، خۆی سەلامەتە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی، ئامادەی دەرخستووە بۆ رێکار و قەرەبووکرنەوەی خاوەن ماڵەکان.
خاوەن ئەو مەڕوماڵاتە دەڵێن، هۆکاری رووداوەکە جگە لەتیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکە، تاریکی رێگاکە و نەبوونی بەربەستی شەقام هۆکارێکی دیکەی رووداوەکە دەزانن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا