گەرمیان

ئاو و ئاوەدانى؛ هەڵکەندنى بیرێک گوندێکى ئاوەدانکردەوە

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

نزیکەى 20 ساڵ بوو گوندێکى سنوورى گەرمیان بەهۆى وشکبوونى سەرچاوەى ئاوەکەى چۆڵکرابوو، بەڵام بیرێکى ئاویان بۆ هەڵکەندرا و دانیشتوانەکەى گەڕانەوە گوندەکەیان و ئاوەدانیان کردەوە.

دانیشتوانی گوندی باشە لە ناحیە سەرقەڵا، 18 ساڵ پێش ئێستا بەھۆی بێ ئاوی گوندەکەیان چۆڵکرد، بەڵام رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى بیرێکى بۆ هەڵکەندن و ئاوەدانى بۆ گوندەکە گەڕاندەوە.

لەخۆشى ئەو بیرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دانیشتوانى گوندەکە کردیان بە جەژن و نیوەڕۆخوانێکى گەورەیان سازکرد و بڕیاریاندا بگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاوى خواردنەوە گەیەندرایە گوندێکى دیکەى گەرمیان

ئاوى خواردنەوە گەیەندرایە گوندێکى دیکەى گەرمیان