لە سنووری رواندز

وشترێک بیابانی بیر نەماوە لە شاخەکان ژیان دەکات

964+

ئاکام غەفور – سۆران

وشترێک بووە بە هاوڕێی مانگاکان و وشتربوون و بیابانی هەر بیر نەماوە، رۆژانە ئەو شاخ بۆ ئەو شاخ دەکات و لەگەڵ جەوی شاخەکان راهاتووە.

وشترەکە لە گوندی کەڕەکی قەزای رواندزە، ساڵێک و دوو مانگە خاوەنەکەی لەگەڵ مانگاکانی دەیباتە شاخەکان بۆ لەوەڕاندن، وا دیارە وشترەکەش جەوەکەی بەدڵە و هیچ کێشەی نییە.

دانەر حەمەدەمین، خاوەنی وشترەکەیە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، وشترەکەم لە ئەنبار کڕی تەمەنی نزیکەی چوار ساڵە و رەگەزی مێیە، سەرەتا کە هێنام دوو رۆژ ناڕەحەت بوو دواتر لەگەڵ مانگاکان راهات و ئێستا هیچ کێشەی نییە و رۆژانە لەگەڵ مانگاکان دەیبەم بۆ شاخ.

دەشڵێت، بەخێوکردنی وشتر وەک مەراقێک بوو بۆم ، بریارمدا سەرەتا دانەیەک بکڕم بزانم تا چەند گونجاوە لێرە بەخێوی بکەم، بەڵام ساڵێک زیاترە ئەو وشترە لێرەیە و لەگەڵ کەش و هەواکەی گونجاوە ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە کە وشتری زیاترم هەبێت و لێرە بەخێویان بکەم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شوانکارێکی موسڵ بۆ لەوەڕاندن حوشترەکانی هێناوەتە گوند...

شوانکارێکی موسڵ بۆ لەوەڕاندن حوشترەکانی هێناوەتە گوندێکی دهۆک