وەزیری خوێندنی باڵا بۆ 964
100%ـی خوێندکاران وەرگیران و دەرماڵەکەشیان نافەوتێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمڕۆ سێشەمە 14.10.2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند و سەرجەمی ئەو خوێنکارانەی فۆڕمی زانکۆڵانیان پێشکەشکردبوو وەرگیران.
ئارام مەحەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم بە 964ـی وت، لەمڕۆوە زانکۆڵاین کارا بووە و سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 کە فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردبووە وەرگیراون.
وتیشی، “ئامادەکاریمان بۆ بەشەناوخۆیەکان کردووە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پێداویستی و کەلوپەلیان دابینکراوە، بەداخەوە پێنج ئەستێرە نییە، لە ئاستی خواستی ئێمە نییە و بینای نوێشمان نەکردوەتەوە”.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی دەرماڵەی ساڵی رابردوو قەرزاری خوێندکارانین بەڵام نافەوتێت و ئەمساڵیش دەبێت پارە بۆ خوێنکاران بێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی