بە پرۆژەیەک تێچووەکەی 112 ملیار دینارە

گرفتی کەمئاویی قەزای کۆیە چارەسەر دەکرێت 

964+

توانا نەقی

قەزای کۆیە ساڵانێکە بەشێکی بەدەست کەمئاوییەوە دەناڵێنن و ئێستا رەزامەندی دراوە لە جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکی گەورەی ئاو لە قەزاکە.

قایمقامیەتی قەزای کۆیە بڵاویکردەوە، لە پێناو چارسەرکردنی درێژمەودای کێشەی کەمئاویی قەزاکە، حکومەتی بڕیاری دا بە تێچووی زیاتر لە 112 ملیار دینار پرۆژەیەکی ئاو جێبەجێ بکات.

ئاماژە بەوەش كراوە، پرۆژەکە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و تێچووەکەشی 112 ملیار و 147 ملیۆن و 52 هەزار و 585 دینارە.

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە وەکو تێست کەوتە کار

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە وەکو تێست کەوتە کار