بەشێک لە کارمەندانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە ئەرکدا
ئاسایشی عێراق
كەس بە تۆمەتی كڕینی دەنگی دەنگدەران دەستگیرنەكراوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی عێراقی رەتیكردەوە هیچ كەسێكیان گرتبێت، كە دەنگیان بۆ یەكێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردن كڕیبێت.
دەزگاكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 12.10.2025 بڵاویكردەوە، ئەوەی لە سۆشیال میدیا باس دەكرێت گوایە دوو كەس لە لایەن دەزگاكەیانەوە بە تۆمەتی كڕینی دەنگ بۆ كاندیدێكی هەڵبژاردن دەستگیر كراون، راست نییە.
دەزگاكە داوا دەكات پشت بە سەرچاوە فەرمییەكانی دەزگانی ئاسایشی نیشتمانی ببەستن، بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵەكان. دەشڵێن، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە برەودانە بە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست.
“دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رێككاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرێتەبەر، كە ناو و ناوبانگی دەزگاكەمان لەكەدار بكات”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە 11.11.2025 دەكرێت و ئێستا هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیست و كاندیدەكان بەڕێوەدەچێت، لێرەولەوێش باس لە كڕینی دەنگ و كارتی دەنگدان دەكرێت.
هەڵبژاردن
بەغدا
كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەنیت
سبهى له دهنگدانى تایبهت
زیاتر له 270 ههزار پێشمهرگه و كارمهندانى وهزارهتى ناوخۆى ههرێم دهنگدهدهن
هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و ئاوارەكان
سبەی دەنگدانی تایبەت لە حەوتی بەیانییەوە دەستپێدەكات
848 كاندید دوورخرانەوە