رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگاى کەلار- خانەقین

هەفتەیەکە هاوسەرگیریان کردووە؛ پیاوەکە گیانى لەدەستدا و ژنەکەش بەسەختى بریندارە

964+

میلاد جەلال -گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگاى کەلار بۆ خانەقین، رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە پیاوێک گیانى لەدەستدا و هاوسەرەکەى بریندارە.

هەفتەیەکە ئەو ژن و پیاوە هاوسەرگیریان کردووە

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـى وت،”رووداوەکە لەنزیک گوندی شێرەوەن، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری بی وای دی و بارھەڵگرێک، روویداوە”.

وەک باسى دەکات، ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دوو کەسى تێدا بووە کە ژن و پیاوێکن و هاوسەرى یەکترین، پیاوەکە گیانى لەدەستداوە و ژنەکەش بەسەختى بریندارە.

بەوتەى سامان عەلى، پیاوەکە تەمەنى 25 ساڵە و ژنەکەش 23 ساڵە و ماوەى هەفتەیەکە چوونەتە ناو ژیانى هاوسەرگیرییەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە

لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە