كەشناسیی عێراق

ئەگەر خوا حەزبكات یەكشەممە باران دەبارێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە قسەی كەشناسیی عێراق بێت، رۆژی یەكشەممە چاوەڕوانییەكان كۆتایی دێت و یەكەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.

دەستەی كەشناسیی عێراق ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025 رایگەیاند، خۆتان حازركەن یەكشەممەی داهاتوو بارانی بەلێزمە دەبارێت، كە هەورەتریشقەیشی لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە دەكەن، پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەوە دەردەخەن، یەكشەممە نەرمەبارانێكی سووك تا مامناوەند دەبارێت و هەورەتریشقەیشی لەگەڵدایە، پێدەچێت دەمدەمە بیكاتە لێزمەبارانیش، ئەمەش لە هەندێك ناوچەی كوردستان”

ئەو خەبەرەخۆشەشیان داوە، كە بارانبارینەكە پێدەچێت تا نیوەڕۆی رۆژی دواتریش بەردەوام بێت.

ئەگەر پێشبینییەكانی دەستەی كەشوهەوای عێراق تەواو دەربچێت، ئەوا سەرەتای وەرزی نوێی بارانبارین دەستپێدەكات و خوا رەحم بكات عێراق و كوردستان لە وشكەساڵی و نەبوونی باران دەربازیان ببێت.

هەڵەبجە خۆى بۆ وەرزى بارانبارین ئامادە دەکات

هەڵەبجە خۆى بۆ وەرزى بارانبارین ئامادە دەکات