سلێمانی

تەقەکەرەکەی بەردەم نەخۆشخانەی شار دەستگیر کرا 

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

کاتژمێر 12:00ـەی شەوی لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەمەقاڵە و تەوکردن لە نێوان پۆلیس و کەسێک روویداوە و کەسەکەش دەستگیر کراوە.

ئەو کەسە لەگەڵ چەدن کەسێکی دیکە چووە بۆ سەردانی نەخۆش بەڵام لەلایەن پۆلیسەو نەهێڵدراوە بچێتە ژوورەوە بۆیە چەکی یەکێک لە پۆلیسەکانی بردووە و تەقەکی کردووە.

بەهۆی تەقەکردنەکەوە نەکەس گیانی لەدەستداوە و نەکەسیش بریندار بووە و دواتریش دەستگیر کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی