"هێشتا وردبینییەکان تەواو نەبوون"
لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت
964+
ده‌شتی عارف
لیژنەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم هێشتا کار لەسەر ناوەکانی زانکۆلاین دەکەن و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.
رۆژی2.10.2025 كۆتا رۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین بوو بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی و هێشتا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان دیاری نه‌كراوه.
عه‌باس ئه‌كرم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم به 964ـی وت، “تاوه‌كو ئێستا كاتی راگه‌یاندنی ناوه‌كانی زانكۆلاین دیاری نه‌كراوه و لیژنه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی به‌زووترین كات كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن، دوای ته‌واو بوونی وردبینییەکان، لە چەند رۆژی داهاتوودا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئەنجام و لینكی ناوه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌پێی دوایین ئامار، سه‌روو 50 هه‌زار قوتابی فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له زانكۆكانی كوردستان بخوێنن و به‌رده‌وامی به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری