ژمارەیەک پەرلەمانتارن

داوای لێکۆڵینەوە لە کڕینی کارتی دەنگدان لەلایەن کاندیدەکانەوە دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق، داواکارییەکی فەرمییان پێشکەش بە دەستەى دەستپاکی عێراقی کردووە تا لێکۆڵینەوە بەرانبەر دیاردەی کڕینی کارتی دەنگدەران لەلایەن بەشێک لە کاندیدەکانەوە بکات.

گەرچی نوسراوەکە پێشتر کراوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025 زانراوە، کە ئەو داوایە پێشکەشکراوە.

یەکێک لە پەڕلەمانتارەکان، عەدنان جابرییە، لە نووسراوەکەدا داوا لە دەستەى دەستپاکی عێراق دەکەن، لێکۆڵینەوە لە بەرانبەر دیاردەی کڕینی کارتی دەنگدەران بکات، چونکە لەلایەن بەشێک لە کاندیدەکانەوە کڕینەوەی ئەو کارتە دەستی پێ کراوە.

ئەو کارانە پێشێلکارییەکی روونی شەفافێتى هەڵبژاردنن پێویستیان بە کاری بەپەلە لەلایەنى دەزگاکانی چاودێرییەوە هەیە، بە مەبەستى رێگری کردن لە کاریگەری بەسەر دەنگدەران و دڵنیابوون لە شەفافیەتی پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەوان وا دەڵێن.

بەگوێرەی لیستی كۆمیسیۆن، حەوت هەزار و 768 كاندید بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن، كە پێنج هەزار و 520 كەسیان پیاون و دوو هەزار و 248یش ژنن.

بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.