رێگای قەزای رزگاری بۆ گوندی کارێزە لە گەرمیان داخراوە - وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
شۆفێران ئاگادار بن
رێگای رزگاری بۆ گوندی کارێزە لە گەرمیان داخراوە
964+
شۆڕش قادری
رێگای قەزای رزگاری بۆ گوندی کارێزە لە نزیک گوندی سەعدئاوا لەئێستادا کاری تێدا دەکرێت و داخراوە، بۆیە شۆفێران و ئەو هاوڵاتیانەی رێیان دەکەوێتە ئەو دەڤەرە ئاگادار بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، رێگای رزگاری بۆ گوندی کارێزە لە نزیک گوندی سەعدئاوا، بەهۆی کارکردنەوە داخراوە، رێگای بەدیل کە بەشێوەیەکی کاتی دیاریکراوە، بەتەنیشت رێگا سەرەکییەکەوەیە و دەتوانن هاتوچۆی تێدا بکەن.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات، ئاگاداری ئەو بابەتە بن بۆ ئەوەی دوور بن لە کارەسات و رووداوی نەخوازراو، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە کاتی تەواو بوونی رێگاکە و کردنەوەی نەکردووە.